وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم: کێشەی جوتیاران لە بازگەکانی عێراق چارەسەر دەکەین

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە لە بازگەی كەركوك ڕیگەنادرێت بەرهەمی سەوزەو میوەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بكرێت، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە كە وەزیری كشتوكاڵ ئەو بابەتەی بە هەند وەرگرتووە و پەیوەندی بە نوێنەرانی كورد لە بەغدا كراوە و هەروەها نوێنەریشمان ناردووەتە بەغدا بۆچارەسەركردنی ئەو گرفتانەی رووبەڕووی جوتیارانی هەرێم دەكرێنەوە.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بەی SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە لە لایەن بازگەكانی كەركوكەوە ڕێگری دەكرێت لە هەناردەكردنی بەرهەمی سەوزەو میوەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی عێراق ئەمەش بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە جوتیاران، بەڵام وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ئەوبابەتەی بە هەند وەرگرتووە و لە ئێستادا لەسەر هێڵە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغدا بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتانەی كە لە بازگەكانی عێراق بۆ بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی دروستدەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، خودی بێگەرد تاڵەبانی پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی عێراق و هەروەها وەزیری دادی عێراق و پەرلەمانتارانی كورد كردووە بۆ ئەوەی هەوڵەكانیان بخەنە گەڕ بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە، هاوكات لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی عێراقیش لە پەیوەندیدایە بۆ هەمان مەبەست، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەرمان ڕەوانەی بەغدا كردووە بۆ ئەوەی بەزووترین كات گرفتی ئەو جوتیارانە چارەسەر بكرێت كە ڕێگە نادرێت بەرهەمەكانیان ڕەوانەی پارێزگاكانی عێراق بكرێت.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، جگە لە ڕێگریكرن لە هەناردەكردنی بەرهەمی سەوزەو میوە لەهەمان كاتیشدا بڕی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانیش سنورداركراوە بۆ ئەوەش داوامانكردووە بە زیادكردن و دڵنیایدان لەسەر بڕی وەرگرتنەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە سایلۆكان لە چوارچێوەی پلانی بەبازاڕكردنی گەنم لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق بە هەمان شێوەی جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ، بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر باشی گەنم لە ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








