“تەمەنی وەرزی گەرما لە هاوینی ئەمساڵ كورت دەبێت و باران بارینیشی تێدا تۆماردەكرێت”

SNN-عەلی حەمەسەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژەبەوەدەكات ئاماژەكانی گەرما بۆ مانگی داهاتوو دڵخۆشكەرن و بارانبارین دەچێتە سەروی نۆرماڵ، هاوكات تەمەنی وەرزی گەرما لەهاوینی ئەمساڵ كورت دەبێت و باران بارینیشی تێدا تۆماردەكرێت لەگەڵ ئەوەشدا چەند شەپۆلێكی گەرمای تێدایە بەڵام هاوینەكەی سەلامەتە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك پێشتر پێبینیمان كردبوو ئاماژەكان ئەوەنیشاندەدەن كە لەمانگی داهاتوودا دەچینە وەرزی هاوینەوە پێناچێت گەرمایەكی ئەوتۆو بەهێزی تێدا بێت، بەڵكوو لەمانگی داهاتووش باران بارین تۆماردەكرێن بەبڕی جیاواز و بەگشتی مانگی داهاتوو گەرمای كەمی تێدایە بەزۆری كەشی فێنك باڵادەست دەبێت و گەرمایەكی وای تێدانیە كە بێزاركەر بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەمەنی وەرزی گەرما لە هاوینی ئەمساڵدا كورت دەبێت و تەنانەت بارانیش لەوەرزی هاویندا لەساڵانی پێشتر زیاتر دەبێت و لەهەمووشی دڵخۆشتر ئەوەیە كە وەرزی دابارینی نوێ لەساڵانی پێشوو زووتر دەستپێدەكاتەوە و ئەو گەرمیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەبوو لەداهاتوشدا كە دەبێت هۆكاری سەرەكی بەرزی ڕادەی شێیە لەهەواو ژینگەدا ئەوەش بەرز بووینەوەیەكی كاتییە.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی پێشبینییەكانمان گەرمای ئەمساڵ زیاتر لەناوەڕاستی وەرزی هاویندا بێت و چەند شەپۆلێكی گەرمای تێدایە، بەڵام بەگشتی جێگای مەترسی نابێت و هاوینێكی بێزاركەرمان نابێت لەڕووی بەرزی پلەكانی گەرماوە، چونكە ناو بەناو بارستە هەوای فێنكیش دادەبەزن و دەبنە هۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









