كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN
بڕیاره له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت به به‌شدارى نوێنه‌رى پارتى و یه‌كێتى له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غدا ده‌ستیكه‌وتوون، “بڕیاره له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌ردنى ده‌وڵه‌ت به ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتیده‌بێت له پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق وه‌ك نوێنه‌رى پارتى، هاوكات خالید شوانى، وه‌زیرى دادى عێراق و نزار ئامێدى، وه‌زیرى ژینگه‌ى عێراق وه‌ك نوێنه‌رى یه‌كێتى به‌شدار ده‌بن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، هه‌ریه‌كه له نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و هادى عامرى، ئه‌میندارى گشتى رێكخراوى به‌در له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده ده‌بن”.
كۆبوونه‌وه‌كه به كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه داده‌نرێت له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق، چونكه ئه‌نجامه‌كه‌ى كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم و ئاماده‌ییان به ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانى.
دوێنێ پێنجشه‌ممه لیژنه‌ى دارایی چه‌ند گۆڕانكارییه‌كى له پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ند كرد و ئه‌م بابه‌ته‌ش ناڕه‌زایه‌تى تووندى حكومه‌تى هه‌رێمى لێكه‌وته‌وه، له ئه‌نجامدا راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “ئەو گۆڕانکاریانەی لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێککەوتی 25ى ئایار، دژی هەرێمی کوردستان، لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی رێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە. ئێمە وەک حکومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبول ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو ڕێککەوتنەی پێشتر لە گەل حکومەتی بەڕێز سوودانی کراوە”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بە میدیاى فەرمى پەرلەمانى راگەیاند، کە لەگەڵ لیژنەى دارایی قسەى کردووە و گەیشتوونەتە قۆناغى کۆتایى نوسینى راپۆرت لەسەر پرۆژەیاساکە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









