“ئەو بڕگانەی زیادكراون لە پرۆژەیاسای بودجە سەرجەمیان لەبەرژەوەندی فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمە”

0
387

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامیكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەر لەبانگەشەی هەڵبژاردنەوە دروشمی ئێمە كاركردن بوو بۆ گێرانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران و توانیمان ئەو بابەتە لە بودجەی گشتی جێگیربكەین هاوكات سنوورێك بۆ حكومەتی هەرێم دانراوە كە جیاوازی لە نەكات لە ئەنجامدانی پرۆژە و دابینكردنی بودجەی پارێزگاكان بۆیە ئەم بڕگانە و بڕگەكانی دیكەش لەبەرژەوەندی فەرمانبەران و هاووڵاتیانە بۆیە هەندێك لایەن بە مەترسی دەزانن بۆسەر خۆیان.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوای هەوڵی بەردەوامی فراكسیۆنی یەكێتی و وەك ئەوەی پێشتر بەڵێنمان بە هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم دابوو كە هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ گێرانەوەی پاشكەوتی مووچە، دواجار توانیمان بڕگەیە جێگیربكەین كە حكومەتی هەرێم ناچاردەكات بەگێراننەوەی لە%10 ی مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران ئەمەش جێگای ڕەزامەندی حكومەتی هەریپَم نەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێكی دیكە لەو بڕگانەی كە ئێمە هەوڵی جێگیركردنیمانداوە ئەوەیە كە لەبڕگەی بڕگەی نۆ لە مادەی 14 جێگیر كراوە حكومەتی هەرێم پابەند دەكات سەرەتا ئەولەویەت بە دابەشكردنی مووچە بدات بەیەكسانی لە نێوان پارێزگاكان و لە دابەشكردنی داهات دادپەروەری لە نێوان پارێزگاكان ڕەچاو بكات و جیاكاری نەكات و لەحاڵەتی جیاكاری و پێنەدانی شایستەی خۆی ڕاستەوخۆ پارێزگاكە دەتوانێت داوای پشكی خۆی لەبەغدا بكات و حكومەتی فیدڕاڵ پشكی پارێزگاكە لە هەرێم دەبڕێت و ڕاستەوخۆ دەیداتە پارێزگاكە، ئەوەش لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گۆڕانكار و زیادكردنی بڕگانەی كە لە پرۆژەیاسای بودجە كراون سەرجەمیان لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان و فەرمانبەراندایە بۆیە پێناچێت حكومەتی هەرێم و لایەنێك بەدیاریكراوی چاوەڕێی ئەوەبووبێت پابەند بكرێت بە دانەوەی قەرزی مووچەخۆران و نەهێشتنی جیاوازی لە نێوان پارێزگاكاندا بۆیە ئێستە نیگەرانن و ئێمە تاوانباردەكەن بەڵام ئێمە بۆ بەرژەوەندی گشتی كاردەكەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this