ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی “بەمزووانە ئەگەری سەرهەڵدانی پەتایەک هەیە”

تێدرۆس ئەدهانۆ
SNN
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەمیانی کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، داوای لە وڵاتان کرد چاکسازی پێویست بکەن بۆ ئامادەکاری بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی پەتایەک لە داهاتوو.
ناوبراو لە نامەیەکدا بۆ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە: “ناتوانین ئەمە دوابخەین و هۆشداریشیدا لەوەی پەتای داهاتوو پێدەچێت بەم نزیکانە ڕووبدات”.
ئێستا 194 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دانوستان لەسەر چاکسازیی گشتیی ڕێسا پابەندکەرەکان دەکەن کە پابەندبوونی دەوڵەتەکان لە ئەگەری ڕوودانی مەترسییەکی تەندروستی جیهانیدا دیاری دەکەن، هەروەها کار لەسەر پەیماننامەیەکی فراوانتری پەتاکە دەکەن، کە بڕیارە ساڵی داهاتوو پەسەند بکرێت.
تێدرۆس گوتی: “پابەندبوونی ئەم نەوەیە (بە ڕێککەوتنی پەتاکە) گرنگە، چونکە ئەوە ئەم نەوەیەیە کە ئەزموونی کردووە کە ڤایرۆسێکی بچووک چەندە ترسناک دەتوانێت بێت”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









