“تیمێكی پزیشكی وڵاتی میسر دێنە هەڵەبجە و چارەسەری بریندارانی چەكی كیمیایی دەكەن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە بۆ چارەسەری بریندارانی چەكی كیمیایی، لەسەر داوای مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ لە وڵاتی میسرەوە دێنە هەڵەبجە و بەدەرمان و پێداویستی خۆیانەوە چارەسەری بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە دەكەن.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەدرێژەی هەوڵەكانمان بۆ خزمەتكردنی زیاتری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و كەمكردنەوەی بارگرانی سەرشانیان لەسەرداوای مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بۆیەكەمجار لەدوو ڕۆژی داهاتوودا تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ لە ولاتی میسرەوە دێنە هەڵەبجە و دەستدەكەن بە چارەسەركردنی بریندارانی چەكی كیمیایی لە نەخۆشخانەی بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تیمە پزیشكییە میسریەكە بە سەرپەرشتی كەنیسەی ئەقباتی ئارسۆدۆكس و مەكتەبی پەیوەندیەكانی یەكیێتی نیشتیمانی كوردستان -بۆردی پەیوەندیە كوردستانیەكان، بانگهێشتی پارێزگای هەڵەبجەكراون ئەوەش بەمەبەستی خزمەتكردنی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی و منداڵانی هەڵەبجەو دانیشتوانی هەڵەبجەو دەوروبەری بە گشتی، بۆیە هەر چارە خوازێك ئارەزوی بینی هەیە لە لایەن ئەو پزیشكانەوە دەتوانێت پەیوەندی بكات بە نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی ونەخۆشخانەی منداڵان یاخود ڕۆژی یەك شەمە سەردانی نەخۆشخانەی ناوبراو بكات.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تیمە پزیشكییە پسپۆڕەكەی وڵاتی میسر پێكدێن لە پزیشكی چارەسەری سروشتی پزیشكی هەناوی و شێرپەنجە و پزیشكی نەخۆشییەكانی چاو هاوكات وەهەروەها بۆ خزمەت كردنی منداڵانی هەڵەبجە پزیشكی منداڵان و پزیشكی ددان لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی و نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە لە ڕۆژی یەك شەممەوە لەنەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بە خۆبەخشانە بەدرێژایی ئەو ڕۆژە وبۆ خۆیان دەرمانی تایبەت بە نەخۆشەكان دابین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









