
Cumhurbaşkanı ikinci tur seçimi için oy verme işlemi, Türkiye genelinde saat 08.00 itibarıyla başladı. Vatandaşlar, Gaziantep'te oyunu kullandı. ( Fevzi Kemal Karagöz - Anadolu Ajansı )
SNN-
ئەمڕۆ یەکشەممە، پرۆسەی دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەستی پێ کرد کە تیایدا زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەیە.
کاتژمێر 8:00 ئەمڕۆ، بنکەکانی دەنگدان، بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە پرۆسەکەیش تا کاتژمێر 17:00 بەردەوامی دەبێت.
لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا، زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر کە تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵەوەیە مافی دەنگدانیان ھەیە و زیاتر لە 191 ھەزار سندوق بەسەر ھەزار و 94بنکەی دەنگدان دابەشکراون.
ھەریەک لە کاندیدی ھاوپەیمانیی “جمھور” بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان و کاندیدی ھاوپەیمانیی “میللەت”، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە ھەڵبژاردنەکاندا کێبڕکێی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار.
بەپێی ئەنجامی کۆتایی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا لە خولی یەکەمی ھەڵبژادنەکاندا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، سەدا 49.52 و کەمال کڵچدارئۆغڵو سەدا 44.88 دەنگەکانیان بەدەستھێنابوو.
دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا دوای راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی پرۆسەی دەنگدان لە خولی دووەمی ھەڵبژادنەکانی سەرۆکایەتییدا، سەرکۆماری نوێی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو رادەگەیەنێت.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
14كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









