شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

0
305
دیمه‌نێكى خۆڵبارین له‌ سلێمانى | فۆتۆ: SNN

SNN-

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ بەهۆی زیادبوونی خێرایی با خۆڵبارین زیاتر دەبێت.

بەرێووەبەرایەتی گطشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆیەکشەممە 28ی ئایاری 2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵ لەکەشدا,لەگەڵ ئەگەرى زیادبوونى خێراى با بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت لەسەر ئەو ناوچانەى کە خێراى با تێدا زیاد دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوەبە (1-2)پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

هەروەها سبەی دووشەممە 29ی ئایاری 2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەندێ کات ئاستى خۆل بارین لەسەر هەندێ ناوچە زیاتر دەبێت بە تایبەتى بەشێک لەسنوورى پارێزگاى هەولێر و کەرکووک و دهۆک و خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) کم/ک , هەندێ جار زیاد دەکات بۆ سەرووى 30کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 32 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک : 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى
سۆران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 39 پلەى سیلیزى

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this