دوای پەسەندكردنی بودجە هەر فەرمانبەرێكی هەرێم مانگانە لە%10ی مووچەكەی زیاد دەكرێت

0
509
مووچە

SNN-عەلی حەمەسەعید

دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدرا لەسەر مادەكانی 13 و 14ی پرۆژەیاسكە كە لەبڕگەیەكیدا حكومەتی هەرێم پابەندكراوە بەدانەوەی لە %10ی پاشەكەوتی مووچە، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە لە پەرلەمان ئەو یاسایە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەگەر فەرمانبەرێك مانگانە ملیۆنێك وەبگرێت ئەوا 100 هەزار دیناری دیكە دەچێتە سەرمووچەكەی.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند: هەردوو بڕگەی 13 و 14 لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆساڵەكانی 2023-2024-2025، تەواو لە بەرژەوەندی مووچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستانە و هەر ئەمەش وایكردووە كە فراكسیۆنی یەكێتی دەنگ بەو دوو بڕگەیە بدات، بەجۆرێك ئەو بڕگەیەی لە پڕۆژەیاساكەدا جێگیر كراوە 10% ی پاشەكەوتی مووچە بۆ مووچەخۆان دەگەڕێتەوە، ئەگەر فەرمانبەرێك مانگانە یەك ملیۆن دینار مووچەكەی بێت، مانگانە 100 هەزار دینار دەچێتەسەر مووچەكەی.

ئاماژەی بەوەشكرد، مانگانە گێرانەوەی ئەو لە %10یەی پاشەكەوتی مووچە بەردەوامی دەبێت تا ئەوكاتەی تەواوی پاشەكەوتی مووچەخۆران دەدرێتەوە، هاوكات لەدوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەش لە پەرلەمانی عێراق ئەوا دواتر كاركردن بە پرۆژەیاساكە كاری پێدەكرێت و دەبێت هەموولایەك پێوەی پابەند ببن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا هاتووە ئەگەر حكومەتی هەرێم یاخود حكومەتی فیدراڵ پابەند نەبن بە بڕیارەكەوە، لەگەڵ ئەوەی دادگای فیدراڵی ئەو پرسە یەكلایی دەكاتەوە لە هەمان كاتدا شایستە داراییەكانی هەرێم دەبڕدرێت، هاوكات ئەگەر لەو پشكەی هەرێم كە عیراق دەینێرێت بە دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمدا دابەش نەكرا، ئەوا پارێزگا ستەملێكراوەكە دەتوانێت سكاڵا تۆمار بكات و پشكی خۆی راستەوخۆ لە حكومەتی عیراق وەربگرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this