وەزارەتی كشتوكاڵ لەهەوڵدایە زۆرترین بڕی گەنمی جوتیاران وەربگیرێت

گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە بڕیاردراوە ڕێژەیەكی دیاریكراو لە گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت، وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لەهەوڵدایە حكومەتی عێراق پێداچوونەوە بەو بڕیاریدا بكات و زۆرترین بڕی گەنمی جوتیاران وەربگرێت، هاوكات ببۆ هەر دۆنمێك بڕی 89 كیلۆ لە گەنمی جوتیارانی شارەزوور وەردەگیرێت و هاوكات لە كۆی ملیۆنێك و 842 هەزار تۆن گەنم تەنها بڕی 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت.
بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری سایلۆی سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ماوەی دوو ڕۆژە دەستكراوە بەوەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕەگەنمێكیمان لە سایلۆی سەیدسادق وەرنەگرتووە و جوتیاران ئامادەنین بەرهەمەكانیان ڕادەست بكەن، ئەوەش بەهۆی نیگكەرانیان لەو ڕێژە كەمی كە دیاركراوە كە بۆ هەر دۆنمێك بڕی 89 كیلۆ گەنمیان لێوەردەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سایلۆی سەیدسادق توانای وەرگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە، بەڵام بۆ ئەمساڵ پابەندكراوین كە نابێت لە 16 هەزار تۆن گەنم زیاتر لە جوتیاران وەربگرین، ئەوەش جوتیارانی نیگەران كردووە و دەبێت ئەو بڕە گەنمەی كە دەمێنێتەوە لە بازاری ڕەش بە نرخێکی هەرزانتر بیفرۆشنەوە و ئەوەش لە زیانی جوتیاراندایە و ئێمە دەستەڵاتی ئەوەمان نییە بڕی وەرگرتنی گەنم زیاد بكەین تا لە وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە ئاگادار نەكرێینەوە.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕێژەیەی كە بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران دیاریكراوە بڕێكی زۆر كەمە و جیاوازیکردنە لە نێوان جوتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆیە (بێگەرد تاڵەبانی) وەزیری كشتوكاڵ لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی عێراق و نوێنەرانی كورد لە بەغدا لە هەماهەنگیدان بۆ ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق بەو بڕیارەیدا بچێتەوە و زۆرترین بڕی گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم كۆی گشتی بەرهەمی گەنم لەمساڵدا دەگاتە یەك ملیۆن و 842 هەزار تۆن، بەڵام لەو رێژەیە حكومەتی عێراق تەنیا 375 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت و بۆ هەر تۆنێك بڕی 850 هەزار دینار دەداتە جوتیاران.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








