بۆچارەسەركردنی گرفتی كەمی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵ گەیشتنە بەغدا

گەنمی-جوتیارن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و هاوكات دەربڕینی ڕەزامەندی بۆ وەرگرتنی هەموو گەنمی جووتیاران، شاندێكی باڵای وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم لە بەغدان و ئەمڕۆبەشداری لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق دەكەن.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵ كە پێكدێن لە بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و راوێژكارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە بەغدان بۆ ئەوەی پەیامی وەزارەتی كشتوكاڵ لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بە بەغدا بگەیێنین و بتوانن لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق ڕازی بكەن بە بڕیارەكەیاندا بچنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شاندەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بڕیارە بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق بكەن و داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بكەن هەموو گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت و جیاوازی نەكرێت لە نێوان جوتیارانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عێراق شاندەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ یەكێكی دیكە لەو بابەتانەی كە گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن رێگریكردنە لە رۆیشتنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەبازگەكانی حكومەتی عێراقییەوە،بۆئەوەش داوا لە عێراق دەكەن سنوورەكان بۆ بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بكەنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









