لیژنه‌ى دارایی داواى له‌ په‌رله‌مان كرد رۆژى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ دیاریبكات

0
1782
خولى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق

SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، داوایان له‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه‌ رۆژى ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ دیاریبكه‌ن.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ى ئایار، عه‌توان عه‌توانى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “داوامان له‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه‌ رۆژى ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ دیارى بكه‌ن، پێویسته‌ رۆژه‌كه‌ش له‌م هه‌فته‌یه‌دا بێت”.

پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2023، 2024، 2025 یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌یاسا گرنگه‌كان كه‌ له‌ رۆژى 13ى ئازارى 2023 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرا. پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆژه‌یاساكه‌دا 12.6٪ه‌.

له‌نێو پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق هه‌ردوو مادده‌ى 14 و 15 تایبه‌تكراون به‌ هه‌رێمى كوردستان. كرۆكى مادده‌كان بریتین له‌،

مادده‌ى 13:
– پاكتاوی حساباتی ساڵەكانی 2004 بۆ 2022
– هەرێم پابەند بێت بە هەناردەكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەڕێگەی سۆمۆ .
– حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە ناردنی داهاتە نانەوتییەكان بۆ خەزێنەی حكومەتی فیدراڵی.
– حكومەتی ناوەند پابەند بێت بە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم.
– حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت كە قەرزەكانی بانكی بازرگانی عێراقی(TBI) بداتەوە بە قیستی مانگانە .

ماددەی 14:
-داهاتی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە هەژمارێكی بانكیدا لە بانكی ناوەندی عیراق دادەنرێت.
– سەرۆكوەزیران و وەزارەتی درایی عێراق دەسەڵاتی خەرجكردن دەداتە سەرۆكی حكومەتی هەرێم .
– دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی لەو هەژمارەدا دەكەن
– لە لایەن كۆمپانیایەكی وردبینی نێودەوڵەتییەوە وردبینی لەو هەژمارەدا دەكرێت.
– هەموو ئەم بڕگانە جێبەجێدەكرێت لە بەرواری دەرچوونییەوە تا دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز.
– لە هەبوونی هەر ناكۆكییەكی نێوان هەرێم و بەغداد پابەند نەبوون، شایستە داراییەكانی هەرێم دەبڕدرێت
بە بڕیاری دادگای فیدراڵی كاردەكرێت.
– كوردستان پابەندە كە زانیارییەكان لەسەر فەرمانبەرانی (شارستانی، سەربازی) بدات بە وەزارەتی دارایی عێراق.
– حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان
-بە پێی ئەو پێوەرانەی لەو بودجەیەدا هاتووە بە دادپەروەری شایستە داراییەكان لەنێوان پارێزگاكان دابەشدەكات بەبێ جیاوازی. بە پێچەوانەوە حكومەتی فیدڕاڵی پشكی پارێزگای ناڕازی لە بودجە دەبڕێت و ڕاستەوخۆ دەیداتە پارێزگا ناڕازییەكە.
رێگری كردن لە دەرهێنانی نەوتی كێڵگەكانی كەركوك و موسڵ كە ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی هەرێمدایە
– حكومەتی عێراق پابەند دەبێ بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەروازە سنووریەكان بەڕێوە بەرێت و سەرپەرشتی بكات.
-حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە گەڕاندنەوەی (10%)ی پاشەكەوتی مووچەی ساڵانی پیشوو و كە لێبڕینی تێدا كراوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this