په‌یوه‌ست به پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق زانیارى نوێ راگه‌یه‌نرا

دیمه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت | فۆتۆ: BT
SNN
ماوه‌ى زیاتر له دوو كاتژمێره له ماڵى فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت ده‌ستیپێكردووه، به‌پێى زانیارییه‌كانیش چه‌ند پێشنیارێكى نوێ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌خرێنه‌ڕوو.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى ئازار، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كه هاوكات له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه راسپێردراوه وه‌ك نوێنه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دوو قۆڵى له‌گه‌ڵ هادى عامرى، سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در كرد. پاشان، كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت له ماڵى فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له به‌غدا ده‌ستپێكرد و دواى تێپه‌ڕینى زیاتر له دوو كاتژمێر تاوه‌كو ئێستاش كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پێشنیازێك له‌لایه‌ن هێزه شیعه‌كانه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو كه گرنگترینیان بریتین له‌وه‌ى به‌غدا سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ توركیا ده‌ستپێنه‌كاته‌وه ئه‌وه به‌غدا نه‌وته‌كه ده‌فرۆشێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆش بێت”
هاوكات SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “تا ئێستا دیار نییه ئایا مافى مامه‌ڵه‌كردن به هه‌ژمارى تایبه‌تى پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێم جگه له سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرى دارایی عێراق ده‌درێت به سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمیش یاخود نا”.
پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2023، 2024، 2025 یه‌كێكه له پرۆژه‌یاسا گرنگه‌كان كه له رۆژى 13ى ئازارى 2023 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ئاراسته‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرا. پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌یاساكه‌دا 12.6٪ه.
له‌نێو پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق هه‌ردوو مادده‌ى 14 و 15 تایبه‌تكراون به هه‌رێمى كوردستان. كرۆكى مادده‌كان بریتین له،
مادده‌ى 13:
– پاكتاوی حساباتی ساڵەكانی 2004 بۆ 2022
– هەرێم پابەند بێت بە هەناردەكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەڕێگەی سۆمۆ .
– حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە ناردنی داهاتە نانەوتییەكان بۆ خەزێنەی حكومەتی فیدراڵی.
– حكومەتی ناوەند پابەند بێت بە ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم.
– حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت كە قەرزەكانی بانكی بازرگانی عێراقی(TBI) بداتەوە بە قیستی مانگانە .
ماددەی 14:
-داهاتی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە هەژمارێكی بانكیدا لە بانكی ناوەندی عیراق دادەنرێت.
– سەرۆكوەزیران و وەزارەتی درایی عێراق دەسەڵاتی خەرجكردن دەداتە سەرۆكی حكومەتی هەرێم .
– دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی لەو هەژمارەدا دەكەن
– لە لایەن كۆمپانیایەكی وردبینی نێودەوڵەتییەوە وردبینی لەو هەژمارەدا دەكرێت.
– هەموو ئەم بڕگانە جێبەجێدەكرێت لە بەرواری دەرچوونییەوە تا دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز.
– لە هەبوونی هەر ناكۆكییەكی نێوان هەرێم و بەغداد پابەند نەبوون، شایستە داراییەكانی هەرێم دەبڕدرێت
بە بڕیاری دادگای فیدراڵی كاردەكرێت.
– كوردستان پابەندە كە زانیارییەكان لەسەر فەرمانبەرانی (شارستانی، سەربازی) بدات بە وەزارەتی دارایی عێراق.
– حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان
-بە پێی ئەو پێوەرانەی لەو بودجەیەدا هاتووە بە دادپەروەری شایستە داراییەكان لەنێوان پارێزگاكان دابەشدەكات بەبێ جیاوازی. بە پێچەوانەوە حكومەتی فیدڕاڵی پشكی پارێزگای ناڕازی لە بودجە دەبڕێت و ڕاستەوخۆ دەیداتە پارێزگا ناڕازییەكە.
رێگری كردن لە دەرهێنانی نەوتی كێڵگەكانی كەركوك و موسڵ كە ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی هەرێمدایە
– حكومەتی عێراق پابەند دەبێ بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەروازە سنووریەكان بەڕێوە بەرێت و سەرپەرشتی بكات.
-حكومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە گەڕاندنەوەی (10%)ی پاشەكەوتی مووچەی ساڵانی پیشوو و كە لێبڕینی تێدا كراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









