وه‌زاره‌تێكى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌لى كارى بۆ ده‌رچوانى دانه‌مه‌زراو راگه‌یاند

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆمه‌ڵێك هه‌لى كار بۆ ده‌رچوانى دانه‌مه‌زراو راده‌گه‌یه‌نێت به‌شێوه‌ى گرێبه‌ستى ناحكومى لەگەڵ رێکخراوە نێودەولەتیەکان.
وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ى ئایار، بڵاویكرده‌وه، لەسەر بڕیار و راسپاردەی کوێستان محەمەد، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی رەخساندنی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچوانی دانەمەزراو رادەگەیەنین بە شێوەی گرێبەستی نا حکومی لەگەل رێکخراوە نێودەولەتیەکان کە کار و چالاکی ھاوبەش لەگەڵ وەزارەتمان ئەنجام دەدەن لە (خانەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت و پیر و پەککەوتان و سەنتەرەکانی منداڵان و ماڵەکانی داڵدەدانی ژنانی ھەڕەشە لێکراو و سەنتەرەکانی راھێنان) بۆ زیاتر خزمەتکردنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتیەکان.
پاش دیاری کردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ وەرگرتنی فۆڕم و چاوپێکوتن بە مەبەستی دامەزراندن، لە کۆبونەوەی ، رۆژی 29ی مایس 2023، بە میکانزمێکی گونجا و روون بڕیاری لەسەردرا تا شایستەرین دیاری بکرێت بەو جۆرەی لەخوارەوە هاتووە.
– پێویستە خوازیار تەمەنی لە 40ساڵ زیاتر نەبێت.
– پێویستە خوازیار دانیشتووی (سەنتەری شاری ھەولێر) بێت.
– پێویستە خوازیار زانیاری راست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست داواکاری دامەزراندنی رەت دەکرێتەوە.
– نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.
– ئارەزومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی ( ئەصڵی و کۆپی کراو) لە ڕۆژی سەردان کردنی ئامادەبکات ( کارتی نیشتیمانی ، کارتی زانیاری ، پشتگیری موختاری گەڕەک ، بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون) .
– پێویستە خوازیار زمانی ئینگلیزی بزانێت و توانای (نوسین، خوێندنەوە، قسەکردن) ھەبێت.
– پێویستە خوازیار توانای بەکارھێنانی کۆمپیوتەری ھەبێت.
– پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن (سیڤی) بە چەند قۆناغێک دەبێت .
قۆناغی یەکەم: دەرگای پێشکەش کردنی داواکاری دامەزراندن ڕاستەوخۆ دەبێت لە نووسینگەی تایبەتی بەرێز جەنابی وەزیر بۆ ماوەی یەک ھەفتە پاشان بەڵگەنامەکانی لەگەڵ هاوپێچ بکرێت لەناو فایلێک ، لەڕۆژی سێشەممە30ى ئایار، لە کاتژمێر 8:30 تا 01:00 لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی ــ شەقامی گشتی شۆرش.
قۆناغی دووەم : لەلایەن لیژنە تایبەتمەند چاوپێکەوتن و خاڵ بەندی دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەسانی شایستە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









