نویترین زانیاری لەبارەی ڕۆشتنی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ سعودییە

مەراسیمی حەج
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم ئامادەكارییەكانی تایبەت بەڕەوانەكردنی حاجیانی هەرێمی كوردستانیان تەواوکراوە بۆ وڵاتی سعودییە و بەڕێگای وشكانی و ئاسمانی چوار هەزار و 686 حاجی هەرێم دەڕۆنە ئەو وڵاتەو ڕۆژی 9/6/2023 یەكەم كاروانی وشكانی و ڕۆژی 12ی ئەم مانگەش یەكەم كاروانی ئاسمانی بەڕێدەكەون.
فارس جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە SNN-ی ڕاگەیاند:” جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بۆ ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە خولێكی یەك هەفتەیمان بۆ ئەوكەسانە كردووەتەوە كە ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەرچووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی كرداری شێوازی حەجكردن و رێنماییەكانی تایبەت بەوڵاتی سعودییەیان پێبدەین، هاوكات ژمارەی حاجیانی هەرێمی كوردستان لەمساڵدا بریتییە لە چوار هەزار و 686 حاجی”.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەمساڵدا بۆ یەكەمجارە كە بەشێك لە حاجییەكانمان لەڕێگەی وشكانی دەچنە سعودییە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، بۆ ئەومەبەستەش بڕیارە 9/6/2023 یەكەك كاروانی حاجیان بە ڕێگای وشكانی بەرەو سعودییە بەڕێبكەون و هەروەها ڕۆژی 12/6/2023 حاجیانی دیكەی هەرێم لەڕێگەی ئاسمانییەوە بچنە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی حەج.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی جیاوازی نێوان تێچووی ئۆتومبێل و فڕۆكەوە، نرخی حەجكردن بەشێوەی وشكانی هەرزانترە لە رێگای ئاسمانی بەجۆرێك ئەو كەسانەی بەوشكانی دەچن بڕی سێ هەزار و 800 دۆلاریان لێوەردەگیرێت و ئەوانەشی بەڕێگای ئاسمانی حەج دەكەن بڕی چوار هەزار و 500 دۆلاریان لیوەر دەگیرێت، هاوكات تیمی تەندروستی و مامۆستای ئایانی و ڕێنشیاندەر بۆ حاجیانی هەرێم دابینكراوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









