بەردەوامی داخستنی دەروازی سمێڵکا دۆخی ژیانی کوردانی رۆژئاوای دژوار کردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی زیاد لە سێ هەفتەیە دەروازەی سنووری سێمالكا لەنێوان باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە داخراوە و تائێستاش دیارنییە كەی ئەو دەروازە سنوورییە دەكرێتەوە، بەوهۆیەشەوە دۆخێكی ئابووری سەختی بۆ كوردانی ڕۆژئاوا دروستكردووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و شەمەك لەشارەكوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسانی ڕۆژئاوای كوردستان بە SNNدراون بەهۆی داخستنی دەروزاەی سنوری سمێلكا لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە، بووەتەهۆی دروستبوونی بارودۆخێكی ئابوری سەخت لەنێو هاووڵاتیانی شارە كوردییەكان كە ژمارەیان زیاد لە شەشە ملیۆن كەس دەبێت، هاوكات چەند جاریك هەوڵدراوە بۆ ئەوەی ئەو دەروازە سنورییە بەڕووی هاوردەكردنی خۆراك و پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بكرێتەوە، بەڵام بەرپرسانی دەروازە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە ئامادەنین ئەو داواكارییەی جێبەجیبكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، هیچ هۆكاریكی ئەوتۆ نابیندرێت بۆ بەردەوامیدان بە داخستنی ئەو دەروازە سنورییە لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان كە تاكە دەروازی سنورییە ئەو دووبەشەی كوردستان بەیەك بگەیەنێت، بەوهۆیشەوە نرخی خۆراك و پێداویستییە سەرەكییەكان لە شارە كوردییەكان بەرێژەیەكی بەرچاو بەرز بوونەتەوە و بارگرانی زیاتری لەسەر هاووڵاتیان دروستكردووە.
پێشتریش ساماڵ عەبدوڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئەوەشی بە SNNڕاگەیاندبوو كە داخستنی هەر دەروازیەكی سنوری لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دیكەی دراوسێ دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ئابوری هەرێمی كوردستان و كەمبوونەوەی داهات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









