“دەروازە سنوورییەكان بە دووەم شادەماری داهاتی هەرێمی كوردستان هەژماردەكرێن”

ساماڵ عەبدولرەحمان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات چاكسازییەكی باش لە داهاتی خاڵە سنوورییەكان كراوە و كۆی گشتی لە %80ی داهاتی گومرگ و خاڵە سنوورییەكان بۆ خەزێنەی وەوزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە دەروازە سنوورییەكان بەدووەم شادەماری ئابوری هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێن.
ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی ئەو چاكسازییەی كە لە دەروازی سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون، توانیومانە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێم بە سیستەمی ئەلیكترۆن پێكەوە ببەسترێنەوە، ئەو سیستەمە وایكردووە بەخێرایی ئیشوكارەكان بكرێن و هەڵە و كەموكورتییەكان كەمبكرێنەوە، لە كاتێكدا هێشتا دەروازە سنوورییەكانی عێراق، بە كاری دەستی ئیش و كارەكانیان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، داهاتی دەروازەكانی هەرێمی كوردستان لە داهاتی هەمو دەروازەكانی عێراق زیاترە، چونكە بەرپرسانی حكومەتی عێراق خۆیان دەڵێن، تەنها 10%ی داهاتی دەروازەكان دەگەڕێتەوە گەنجینەكانی حكومەت، بەڵام لای ئێمە لە 80%ی داهاتی دەروازەكان دەگەڕێتەوە گەنجینەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دەروازەكانمان باشتر لە دەروازەسنوورییەكانی عێراق بەڕێوەدەبرێن.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە هەرێمی كوردستان پێشتر شەش دەروازەی فەرمی بازرگانیمان هەبوو و بە كردنەوەی دەروازەی زێت، بوون بە حەوت دەروازە، هاوكات ئێمە دەروازەی نافەرمیمان نییە لەهەریمی كوردستان، بۆیە داهاتی ئەو دەروازە سنوورییانە بوونەتە دووم شادەماری ئابووری هەرێمی كوردستان لەدوای داهاتی نەوت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








