چه‌ند پیاوێكى ئاینى ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كه‌نه سه‌ر 1000 منداڵ

وێنه‌یه‌ك كه گوزارشته له منداڵێكى ده‌ستدرێژى له‌سه‌ركراو | فۆتۆ: Rivka Korf Studio
SNN
نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌نیسه‌ى كاسۆلیكى له ئیسپانیا ئاشكرایكردووه، له ماوه‌ى 8 ده‌یه‌دا ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته‌سه‌ر زیاتر له هه‌زار منداڵ له‌نێو كه‌نیسه‌كه.
راپۆرته‌كه ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى پێشوو له میانى كۆنفڕانسى قه‌شه‌كانى كه‌نیسه‌ى كاسۆلیكى بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاشكراى كرد، “له‌نێوان ساڵانى 1940 بۆ 2020 زیاتر له 927 خوێندكارى كه‌نسه‌ى كاسۆلیكى له‌لایه‌ن قه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر و مامه‌ڵه‌ى خراپیان له‌گه‌ڵكراوه. 99% ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌ستدرێژیان كردووه له ره‌گه‌زى نێر بوون و 83%ى ئه‌وانه‌شى كه ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته‌سه‌ر به‌هه‌مانشێوه نێر بوون. زۆرترین حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانیش له‌نێوان ساڵانى 1960 بۆ 1990ه بووه”.
له‌باره‌ى لێپێچینه‌وه له تۆمه‌تباره‌كان له راپۆرته‌كه‌دا ئاشكراكراوه، “زیاتر له 63%ى ئه‌و قه‌شانه‌ى كه تۆمه‌تبارن به ده‌ستدرێژى له ئێستادا له ژیاندا نه‌ماون”.
خۆسێ گابرێل ڤێرا، وتەبێژی کۆنفرانسی قەشەکانی ئیسپانیا له‌باره‌ى راپۆرته‌كه‌وه ده‌ڵێت: “ئێمه رێكاى تایبه‌تمانگرتووه‌ته‌به‌ر بۆ یامه‌تیدانى قوربانیه‌كان له‌ڕووى ده‌روونیه‌وه، ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵیان بین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رونیان ته‌ندورستبێته‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه”.
خۆسێ گابرێل ڤێرا به‌دواداچوونیان كردووه، “بۆ ئه‌وه‌ى بزانن هۆكارى هه‌ڵكشانى حاڵه‌ته‌كانى ده‌ستدرێژى چییه؟! چ هه‌ڵه‌یه‌ك له په‌روه‌رده‌ى ئاینى قه‌شه‌كاندا هه‌بووه كه وایكردووه ده‌ستبۆ كارێكى له‌و شێوه‌یه به‌رن”.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م راپۆرته به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى ناوخۆیی و نیشتمانى تایبه‌ت كه له ساڵى 2002ه‌وه‌وه ده‌ستیپێكراوه، به مه‌به‌ستى هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌رده له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانى ده‌ستدرێژى سێكسى له‌لایه‌ن پیاوانى ئاینییه‌وه.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









