“ئه‌م هه‌فته‌یه پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت”

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى ئاشكرایده‌كات، ئه‌م هه‌فته‌یه كۆتا واده‌یه بۆ په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “چاره‌نووسى ئه‌و بڕگانه‌ى په‌یوه‌ندى به هه‌رێمه‌وه هه‌یه له ئێستادا له‌ده‌ست هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ته”.
به‌پێى نوێترین راپۆرتى رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى حكومه‌تى عێراق، “پێشبینیده‌كرێت پێش كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2023 بدرێت، چونكه ئه‌و واده‌یه‌ى كه دانرابوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه و په‌سه‌ندكردنى كۆتایی هاتووه”.
رۆژنامه‌كه له‌باره‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “ده‌كرێت رێككه‌وتنى سیاسى بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت”.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا بڕیاردان له‌سه‌ر مادده‌كانى په‌یوه‌ست به هه‌رێم له‌ده‌ستى كێدایه؟ رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تى، “لیژنەی دارایی لە شوێنی خۆی وەستاوە و چاوەڕەوانی سازانی سیاسی و ئەنجامی كۆبونەوەی هاوپه‌یمانى ئیدارەی دەوڵەت دەكات له‌سه‌ر مادده‌كانى 13 و 14 كه په‌یوه‌سته به پشكى هه‌رێم”.
رۆژى 9ى حوزه‌یران، پشووى هاوینه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستپێده‌كات، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌رى هه‌یه پێش ده‌ستپێكردنى ئه‌و واده‌یه پرۆژه‌یاساى بودجه په‌سه‌ندبكرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









