بڕیار لەسەركردنەوەی مەرزێکی گەشتیاری لەنێوان پارێزگای هەڵەبجە و كرماشان دراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی ئەو سەردانەی كە پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕۆژهەلاتی كوردستان ئەنجامیاندا و لەگەڵ پارێزگارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بەرپرسانی باڵای ئێرانی كۆبوونەوە، ڕێككەوتنكراوە كە پارێزگاری هەڵەبجە و كرماشان مەرزی شوشمێ بەڕووی گەشتیاریدا بكرێتەوە و هاوكات كاری بازرگانیش لەو مەرزە بەردەوامی هەبێت.
بەگویرەی ئەو زانیاریانەی كە لە نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری هەڵەبجەوە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ تەیب سەحرایی، پارێزگاری كرماشان پرسی كردنەوەی مەرزی شوشمێ – تەوێڵەی تاوتوێكردووە و هەردوولا لەسەر كردنەوەی مەرزەكە بەڕەسمی گەیشتوونەتە رێككەوتن.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگار كردنەوەی مەرزەكەی بەرووی گەشتیاری و بازرگانی بە گرنگ وەسفكردووە، لەبەرامبەریشدا پارێزگاری كرماشان جەختی لەوەكردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەدان ھەرچی زوورە مەرزەكە بكرێتەوە.
هەر لە زانیارییەكانی نوسینگەی ڕاگەیاندنی پاریزگاری هەڵەبجە ئەوەشهاتووە كە مامۆستا قادر قادری پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی پاوە كە یەكێكە لە نوێنەرە دێرینەكانی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە وتاری هەینیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان پارێزگای كرماشان و ھەڵەبجە بڕیارە جەژنی قوربان مەرزی شوشمێ بەڕووی گەشاتیاراندا بكرێتەوە.
كردنەوەی ئەو مەرزە بەڕووی گەشتیاراندا دەبێتە یەكەم مەرزی لەو شێوەیە لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









