هاوینی ئەمساڵ پلەكانی گەرما بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر بەرزنابنەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات ئەو بەرزبوونەوەیەی پلەكانی گەرما كە لە ئیستادا هەیە بەهۆی بەرزی رادەی شێیە و بەكۆتایی هاتنی وەرزی بەهارو هاتنی وەرزی هاوین پلەكانی گەرما تاڕادەیەك جێگیر بوون بەخۆیانەوە دەبینن، بەگشتی هاوینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو هاوینێكی سەلامەت دەبێت و وەرزی دابارینش زووتر دەستپێدەكاتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بەرزبوونەوەیەی پلەكانی گەرما كە ماوەی چەند ڕۆژێكە هەستی پێدەكرێت لە ئەنجامی بەرزی ڕادەشی شێیە لە كەشوهەوادا، بۆیە ئگەر پلەكانی گەرما لە 40 پلەدابن واهەستدەكرێت پلەكانی گەرما لەسەرووو 45 پلەوەبێت، بۆیە بە كۆتایی هاتنی وەرزی بەهارو هاتنی وەرزی هاوین پلەكانی گەرماش جێگیر دەبن بەرزترین پلەكانی گەرماش لەسەروو 40 پلەوە دەبێت و لەسەنتەری شارەكان ناگاتە 50 پلە وەك ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوو تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا لەم مانگەدا بەختە باران بوونی هەیە و پێدەچیت پێش كۆتایی هاتنی وەرزی بەهار كە لە 21/6 كۆتایی دێت چەند شەپۆلێكی دیكەی باران بارین بەشێوەی بەختە باران ڕووبدەن، هاوكات وەرزی هاوینی ئەمساڵ بەگشتی هاوینێكی سەلامەت دەبێت و ناوبەناو هەوایەكی فێنك ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكات و پلەكانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ڕودانی دیاردەی ئێل نینۆ و لەبەرژه ندی بوونی زەریای هێمن بۆ وەرزی دابارینی داهاتووی 2023 – 2024 گۆڕانكاری گەورە دروست دەكات لەسەر دۆخی كەش وهەوای ناوچەكەو دەروبەرمان ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی وەرزی دابارین زوور دەستپێبكات و ڕێژەیەكی زیاتریش باران ببارێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









