وەزیرى خوێندنى باڵا: بۆ ساڵى نوێى خوێندن زۆرترین دەرفەتى خوێندنى گشتى لە زانکۆکان دەڕەخسێنین

SNN
لەکۆبونەوەیەکدا بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، شێواز و پلانەکانى وەرگرتن و گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندن تاوتوێکرا.
ئەمڕۆ سێشەمە ڕێكهوتی (2023/6/6) بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون، کۆبونەوەى لێژنەى باڵاى وەرگرتن بە بەشدارى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ و بەڕێوەبەرى تۆمارى سەرجەم زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، لەکۆبونەوەکەدا پلان و بەرنامەکانى وەزارەت تایبەت بە وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان و گواستنەوەو دابەزین بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) گفتوگۆى لەبارەوە کرا، هەروەک چەند بابەتێکى گرنگ و پەیوەست بە شێوازى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان خرایەڕو و بەرنامەى پێویستیان لەبارەوە بۆ دانرا.
لە سەرەتادا وەزیرى خوێندنى باڵا هیواى سەرکەوتنى بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی خواست کە لە ئێستادا لە نێو پرۆسەى تاقیکردنەوەدان، دواتر باسێکى لەبارەى سیاسەت و کارنامەى وەزارەت و دامهزراوهكانی خوێندنى باڵا بەشێوەیەکى گشتى پێشکەشکردو دوپاتیکردەوە ئامانج لەم کۆبونەوەیە دانانى میکانیزم و پلانى وەرگرتنە بۆ ساڵى نوێى خوێندن، بە شێوەیەک هاوتەریب بێت بۆ سودى دەرچوان و پێداویستیەکانى بازاڕى کار، بۆ ئەمەش وتى: بۆ یەکەمجار لەمێژوى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان لەماوەى ساڵانى ڕابردوو، توانیمان زۆرترین ڕێژەى پلانى وەرگرتن بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخان بکەین و هەلى گونجاوى خوێندن لە زانکۆ حکومییەکان بۆ دەرچوان بڕەخسێنین و لانى کەمى ڕەنگدانەوەى دادپەروەرى و شەفافیەت و یەکسانى بێت لە نێوان کوڕان و کچانى هەرێمەکەمان.
د. ئارام محمد قادر دوپاتیشیکردەوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕەچاوکردنى کواڵتى خوێندن و لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە، کار بۆ وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیانى لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات، بۆ ئەمەش بە زانکۆکانى ڕاگەیاند: بەهەمان رۆحیەتى ساڵانى پێشوو و بەڕەچاوکردنى کواڵتى خوێندن، زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچوانى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دەرەخسێنین، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەت هاوکارو پاڵپشتى زانکۆکان دەبێت.
لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا لەلایەن بەڕێوبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و بەڕێوەبەرى ناوەندى وەرگرتن و بەڕێوەبەرى ئامار و بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتى زانکۆکان، گفتوگۆ لەبارەى شێواز و بابەتەکانى تایبەت بە وەرگرتن بۆ ساڵى نوێى خوێندن کراو بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









