وردەکاری پرۆسەی حەجی ئەمساڵ و زانیاری لە بارەی رۆژی جەژنی قوربانەوە راگەیەندرا

مەراسیمی حەج
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات رۆژی شەممە یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم كە ژمارەیان 720 حاجییە لەڕێگەی وشكانییەوە بەرەو سعودییە بەڕێدەكەون و ڕۆژی 12ی ئەم مانگەش حاجیانی دیكە بە ڕێگای ئاسمانی گەشت دەكەن، هاوكات تێچووی حەج بە ڕێكای وشكانی سێ هەزار و 800 دۆلار و بەڕێگای ئاسمانیش چوار هەزار و 500 دۆلارە و ڕۆژی 28ی ئەم مانگەش جەژنی قوربانە.
كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەمساڵدا كۆی گشتی ئەو كەسانەی كە لەهەرێمی كوردستانەوە دەچنە سعودییە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بریتین لە چوار هەزار و 685 هاووڵاتی لەهەر چوار پارێزگاكەی هەرێم، بۆ ئەومەبەستەش ڕۆژی شەممە 6/6/2023 یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بەڕێگەی وشكانی دەستپێدەكات و ڕۆژی 12ی ئەم مانگەش دەستدەكرێت بە ناردرنی حاجیانی هەرێم بە ڕێگای ئاسمانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەو حاجیانەی كە بەڕێگای وشكانی دەڕۆنە سعودییە بریتین لە 720 حاجی، بۆ ئەومەبەستەش 30 پاسیان دابینكراوە و ئێوارەی رۆژی هەینی بەرەو كەربەلا بەڕێدەكەون دواتر رۆژی شەممە لە رێگەی دەروازەی عەرعەرەوە بەرەو مەدینە بەڕێدەكەون و بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەوێ دەمێننەوە، دواتر بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەچنە مەكە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەمساڵ تێچووی حەج بە رێگەی ئاسمانی چوارهەزار و 500 دۆلار و بەڕێگای وشكانیش سێ هەزار و 800 دۆلارە،هاوكات بەگوێرەی ڕاگەیاندنەكانی سعودییە ڕۆژی 28/6/2023 بەیەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









