ئەلینا رۆمانۆسکی: ئەمریکا رۆڵی ھەبووە لە چارەسەرکردنی ناکۆکييەکانی یەکێتی و پارتی

ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق
SNN
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند: وڵاتەکەی رۆڵی ھەبووە لە چارەسەرکردنی ناکۆکييەکانی یەکێتی و پارتی و جەختیشی کردەوە لە گرنگی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا.
ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە ميانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە رۆژنامەنوسان رايگەياند: ئەمریکا رۆڵی گرنگی خۆی ھەبووە لە ھێورکردنەوە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی، ھانی لایەنە کوردی و عێراقیەکانیشیداوە کە ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن و روبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە.
باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌میانى قسه‌كانیدا له‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2023ى عێراق و په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمى كوردستان وتى: “ئێمه هانى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، به لایه‌نه كوردییه‌كانیشه‌وه داوه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆكانیان جددى بن و به‌شێوه‌یه‌كى جددى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ بكه‌ن تاوه‌كو بگه‌نه رێككه‌وتن، چونكه پێویسته بودجه له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عێراق له‌نێویشیدا هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ند بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه خزمه‌ت به هه‌مووان بكات”.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەندکردنی رۆژنامەنوسان لەسەر ئازاادی رادەربڕين جێگەی نيگەرانيمان، واشنتۆن بەلايەوە گرنگە دۆخی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕين لە هەرێمی کوردستان پاشەکشە نەکات.
وتيشی ” ئه‌مریكا جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، هيوادارين هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە هەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









