کاروان ياروەيس: تا ئێستا کۆتا وێنەی پڕۆژەياسای بودجە نەگەيشتووەتە پەرلەمان

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بە گوێرەی ئەو بەرنامەی كارەی دانراوە ئێوارەی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا دوا وێنەی پڕۆژەياسای بودجە نەگەيشتووەتە پەرلەمان.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی رایگەیاند: بەگوێرەی ئەو خشتەی كارەی دانراوە ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، بەلام تائێستا دوا وێنەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق نەگەیشتووەتە دەست پەرلەمانتاران پێویستە دوا وێنەی پرۆژەیاساكان پێشتر بگات بەدەستی پەرلەمانتاران تابزانن چۆن دەنگ دەدەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتی وەك ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی، داكۆكی لە ماف و شایستە دەستورییەكانی هەریمی كوردستان و داخوازییەكانی خەڵكی خۆمان دەكەین، ئەمە لەسەرووی رێكەوتنەكانە و پابەندی بەڵێنی نێوان خۆمان و خەڵكین.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە كە دوینێ كۆبوونەوەیەكی سەركردەكانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەڕێوەچوو كەتیایدا لێتێگەیشتن و ڕێككەوتن كراوە لەسەر ئەو مادە و بڕگانەی كە ناكۆكییان لەسەر بووە بەتایبەت ئەو بڕگەو مادانەی پەیوەندییان بە پشكی كوردەوە هەیە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









