راگه‌یه‌نراوێك له وه‌زاره‌تى دارایی عێراقه‌وه له‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه

هه‌نووكه | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی عێراق راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پرۆژه یاساى بودجه به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به وه‌زاره‌تى داراییه‌وه نه‌ماوه و له ئێستادا به‌ته‌واوه‌تى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌ماندایه، ئاشكراشیكرد، “به‌شێك له په‌رله‌مانتاره‌كان به‌مه‌به‌ست له میدیاكانه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن له‌دژى وه‌زاره‌تى دارایی”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى حوزه‌یران، بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “له ئێستادا پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به وه‌زاره‌تى داراییه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵكو به‌ته‌واوه‌تى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌ماندایه، بۆیه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك لێدوان له‌دژى وه‌زاره‌تى دارایی بدات، به‌ته‌واوه‌تى بۆ وروژاندنى هه‌ستى هاووڵاتیان و شه‌قام ده‌یدات و دووره له راستیه‌وه”.
بڕیاره كاتژمێر 8:00ى ئه‌مشه‌و لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق واژوو له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بكات و ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى بكات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى، كه بڕیاربوو كاتژمێر 11:00ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیژنه‌ى دارایی پرۆژه‌یاساكه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دواكه‌وت.
نوێده‌كرێته‌وه…
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









