فراكسیۆنە كوردییەكانی ناو پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدان

د. بڕیار ڕهشید، ئهندامى فراكسیۆنى یهكێتى له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی یەكخستنی بیروبۆچوونەكانیان سەبارەت بە پرۆژەیاسای بوودجە فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق جگە لە نەوەی نوێ لە كۆبوونەوەدان و ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش جەخت لەوەدەكاتەوە كە سازش لەسەر لابردنی بڕگەی دانەوەی پاشكەوتی مووچە ناكەین.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: پێش كۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی عێراق سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی عێراق، جگە لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ دەستیان بە كۆبوونەوە كردووە ئەوەش بەمەبەستی یەكخستنی بیروبۆچوونەكانی فراكسیۆنە كوردییەكان لەسەر پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی بە هیچ شێوەیەك سازش ناكەین لەسەر لابردنی برگەی دانەوەی پاشەكەوتی مووچە، هاوكات تا ئێستا بڕگەی پاشەكەوتی مووچە لانەبراوە و بەرگری لەمانەوەی ئەو بڕگەیە دەكەین.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە ئەگەری زۆرەوە ئەمشەو پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق پەسەند بكرێت و كۆتایی بەو مشتەمڕە زۆرە بێت كە ماوەیەكی زۆرە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









