هه‌واڵێكى گرنگ كه په‌یوه‌ندیداره به مادده‌ى 14ى تایبه‌ت به پشكى هه‌رێم

SNN
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئاشكرایكرد، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان و یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه‌ى بودجه ده‌كرێت ده‌نگدان له‌سه‌ریان دواخرا، كه مادده‌ى 14ى تایبه‌ت به پشكى هه‌رێم یه‌كێكیانه.
شه‌وى رابردوو ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانى 14 و 15 و 16 و 17ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق دواخرا به‌هۆى هه‌بوونى كێشه له‌سه‌ریان. یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى كه كێشه‌ى له‌سه‌ره مادده‌ى 14یه كه په‌یوه‌سته به پشكى هه‌رێمى كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه توركى عهتهبى، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاند، “نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌نێوان سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى تر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌و ماددانه‌ى كه ده‌نگدان له‌سه‌ریان راگیراوه و دواخراون”.
به وته‌ى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، “گفتوگۆكان له‌نێو لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ره‌وپێشچوونى به‌خۆیه‌وه بینووه و هه‌موان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆوه بگه‌نه رێككه‌وتن”.
مادده‌ى 14 كه زۆربه‌ى بڕگه و بابه‌ته‌كانى تایبه‌ته به هه‌رێمى كوردستان له چه‌ند بڕگه‌یه‌ك پێكهاتووه، پێش ئه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه شیعیه‌كان بكات دوو مادده‌ى گرنگى په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمى تێدا جێگه كرابووه‌وه كه بریتین له گێڕانه‌وه‌ى 10٪ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى مووچه‌خۆران و مامه‌ڵه‌ى راسته‌وخۆى پارێزگاكان له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم شایستهكانیانى به دروستى دابیننهكرد، به‌ڵام پاش رێككه‌وتنه‌كه مادده‌كه بڕگه‌ى دانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى تێدا لابرا و بڕگه‌ى مامه‌ڵه‌ى راسته‌وخۆى پارێزگاكانیش به‌مشێوه‌یه گۆڕا، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت بە دابینكردنی شایستەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینان و پابەندبوون بە شایستە داراییەكانی پارێزگاكان, بەپێی ئەو پێوەرانەی لەم یاسایەدا هاتووە. بەپێچەوانەی ئەمە, پێویستە لەسەر سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵی هەموو رێوشوێنێكی پێویست بگرێتەبەر بۆ جێبەجێكردنی ئەم خاڵە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









