زانیاری ورد لەبارەی ئەو مادەيەی 17سەعات کۆبوونەوەی پەرلەمانی دواخست

ئەنجوومەنی نوێنەری عێراق
SNN
بەپێی دوایین رەشنووسی گۆڕانکاریی مادەکانی 13 و 14ـی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە رەشنووسی بودجە، هەندێک گۆڕانکاریی کرۆکی کراون، ئەو گۆڕانکارییانە لەلایەن بەشێک لەلایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی خراونەتە بەردەم فراکسیۆنە کوردییەکان، مادەی 14 کە زۆرترین دەنگۆی بەدوای خۆیدا هێنا لەم خاڵانەی خوارەوە گرنگترین بەندەکانی ماددەی چواردە بزانە دوای دەستکاریکردنی.
مادەی چواردەی پڕۆژەياسای بودجە چی لەخۆدەگرێت؟
يەکەم:
کۆی داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە یەک هەژماری بانکی لە بانکی ناوەندیی عێراق دادەنرێت بەبێ لێبڕين
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم یان هەر کەسێک لە شوێنی ئەو دەسەڵاتی راکێشانی لەو هەژمارە هەیە
دووەم:
(ديوانی چاودێری دارای عێراق- ديوانی چاودێری دارايی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتييەکانی هەرێم) وردبينی لەو هەژمارەدا بکەن
سێیەم:
كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی وردبینیی لەو هەژمارەدا دەکات كە لە بڕگەی یەكەمدا هاتووە
چوارەم:
وردبينی لە داتا داراييەکانی ساڵانە ياخود شەش مانگ دەکریت بە واژۆی وەزيری دارايی هەرێم بە چاودێری ژمێرەی نێودەوڵەتی
پێنجەم:
دروستکردنی ليژنەيەکی هاوبەش کە پێداچوونەوە بە دۆسيەکانی نەوت و غازی ساڵانی رابردوودا بکات
شەشەم:
هەموو ئەم بەندانە جێبەجێدەکرێت لە رێکەوتی دەرچوونی ياسای نەوت و غازی عێراق
حەوتەم:
ئەگەر ناکۆکیەک هەبوو لەنێوان حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێم پەیوەندیدار بە ماف و پابەندییەکانی ئەم یاسایە، لە ماوەی 30 رۆژ لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێنن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدرالی بڕیاری لەبارەوە دەدات.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









