جینین پلاسخارت “منداڵەكانی كەمپی هۆڵ بگوازنەوە بەر لەوەی ببن بە تیرۆریست”

0
449

SNN

جینین پلاسخار نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند مەترسیی کەمپی ئەلهۆل لەسەر سنووری سووریا و عێراق بەردەوامە و دەبێ منداڵەكانی ناو كەمپەكە بەر لەوەی گەورە بن و ببن بە تیرۆریست، بگوازرێنەوە.

پلاسخارت لە وتارێکدا بە بۆنەی دیدگای عێراق لەبارەی کەمپی ئەلهۆل لە سووریا رای گەیاند، نابێت چاوەڕێ بکەین و رێگە بدەین منداڵان لە کەمپی ئەلهۆل گەورە بن، چونکە ئەو منداڵانە هەست بەوە دەکەن لە مافەکانیان بێبەش کراون و دەکەونە بەر مەترسی چەکدارکردنی زۆرەملێ و توندوتیژی دەبێتە بەشێکی ژیانیان.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هەروەها گوتی لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا، یەك هەزار و 382 خێزانی عێراقی لە کەمپی ئەلهۆل گەڕێندراونەتەوە سەنتەری جەدعە و 837 خێزانیش گەڕێندراونەتەوە زێدی خۆیان، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆر خێزانی عێراقی لە ئەلهۆل ماون و دەبێ کار بۆ گەرانەوەیان بکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this