روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لە بارەی کۆدی دامەزراندن

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی، رایگەیاند، کۆدی دامەزراندنی بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکانى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم ئاراستەى زانکۆکان دەکات “.
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان خاوەن بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن ئاگاداردەکاتەوە، لە ئێستادا دەتوانن کۆدەکانیان لە زانکۆکانی خۆیان وەربگرنەوە کە ژمارەیان دوو هەزار و 75 کەسە.
د. توانا نەجەف بەڕێوەبەرى گشتى کارگێڕى و دارایى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: دواى ئەوەى لەماوەى ڕابردوو لەسەر داواى حکومەتى عێراقى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستى ناوى سێ یەکەمەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و هەڵگرانی بروانامەی باڵا، دەرچوانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان کە تاکو ئێستا دانەمەزراون و دانیشتوى پارێزگاکانى دەرەوەی هەرێمى کوردستانن، لە ڕێگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە بەغدا بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق نێردرا. دواتریش ئاراستەى ئەنجومەنى ڕاژەى حکومەتى عێراقى کرا بۆ ئەوەى QR کۆدیان بۆ دروست بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستادا کۆدى دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان کە ژمارەیان (222) دەرچوە و سێ یەکەمەکان کە ژمارەیان هەزار و 853 کەسە و دەرچوی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانن و دانیشتوی ناوچەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، لە وەزارەتەوە نێرداوە بۆ هەریەک لە زانکۆکانیان، بۆ ئەمەش دەرچوان دەتوانن لە زانکۆکانیان کۆدەکانیان وەربگرنەوە.
” پێوست ناکات هیچ یەکێک لە خاوەن بڕوانامە باڵاکان و سێ یەکەمەکان بۆ ئەم بابەتە سەردانی وەزارەت بکەن، چونکە کۆدەکانیان لە وەزارەتەوە بۆ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان نێردراوەو دەرچوان دەتوانن لە زانکۆکانیان کۆدەکانیان وەربگرنەوە”. بەڕێوەبەرى گشتى کارگێڕى و دارایى وای وت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









