عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم گفتوگۆ ئەنجام دەدەن

نەوتی هەرێم
SNN
باسم محەمەد عەبادی، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان بە رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی راگەیاند: “لەگەڵ حکومەتی تورکیا رێککەوتون کە 19ی ئەم مانگە کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریەوە بۆ بەندەری جەیهان.”
باسم محەمەد عەبادی ئەوەشی بە رۆژنامەکە راگەیاند، لە رابردودا لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی پەیامەوە لەنێوان ئەنقەرە و بەغدادا ئاماژە بە پێویستی پابەندبون بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە بە زوترینکات، ئەنقەرە هۆکاری دواکەوتنی هەناردەکردنی گەڕاندوەتەوە بۆ چاککردنەوە و پشکنینی بۆرییەکانی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا، وەزارەتی نەوت ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە نەوتی هەرێم لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس بردەوە، هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە راگیرا و تاوەکو ئێستا دەستیپێنەکردوەتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









