قوباد تاڵەبانی: نابێت وەزارەتی پێشمەرگە و ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێن

SNN-
جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نابێت ململانێی حیزبی و کێشە سیاسییەکان کاریگەرییان هەبێت لەسەر جێبەجێکردنی رێڕەوی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە یەکگرتووتر و تۆکمەتر و راهێنراوتر بێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە نووسینگەکەی بڵاویکردووەتیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ وەفدێکی سەربازی بەریتانی بە سەرۆکایەتی بەسەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە راوێژکاری بەرگری بەریتانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کۆبووەوە و رایگەیاند:” نابێت ململانێی حیزبی و کێشە سیاسییەکان کاریگەرییان هەبێت لەسەر جێبەجێکردنی رێڕەوی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە یەکگرتووتر و تۆکمەتر و راهێنراوتر بێت”.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەلە کۆبوونەوەکەدا رۆزی کێڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا و لیوا بەختیار ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئامادەی بوون، تاوتوێی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی ئێستا و کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند؛ پێویستە هەموو لایەک درک بە هەڕەشەکان و مەترسییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان بکەن و بەرژەوەندییە باڵاکان نەکەنە قوربانی بەرژەوەندی حیزبی.
وتیشی: نابێت دەستێوەردانی حیزبی و ململانێی سیاسی کاریگەری هەبێت لەسەر رێڕەوی جێبەجێکردنی خاڵەکانی پلانی چاکسازی و پرۆسەکە پەک بخات یان خاوی بکاتەوە.
جەختیشی کردەوە لەسەر جێبەجێکردنی قۆناغەکانی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە بەو شێوەی پلانی بۆ دانراوە و داوایکرد هاوپەیمانان زیاتر هاوکاربن لە جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی بۆ ئەوەی بتوانین هێزەکانی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکان دوور بخەینەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا هێزێکی تۆکمەی نیشتمانی راهێنراوترمان هەبێت.




نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









