“پێدەچێت نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزببێتەوە”

دۆلار و دینار
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی واچاوەڕواندەكرا لەگەڵ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزین بە خۆیەوە ببینێت، بەڵام بە پێچەوانەوە نرخی دۆلار بەرز بوونەوەی زیاتری بە ەخۆیەوە بینیوە و 100 دۆلار بە نزیكەی 147 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت، شارەزایەكی بازاڕی دراوەكانیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
جەبار گۆران، شارەزا لە بازاڕی دراو و وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەركی بانكی ناوەندییە ڕێكارەكانی تایبەت بە بەرزكردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار توندتر بكاتەوە و ڕێوشوێنی نوێی دیكە بگرێتە بەر، چونكە بە تەنها ئەوە بەس نییە نرخی 100 دۆلاری بە 130 هەزار دینار جێگیر كردووە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی، لەكاتێكدا دەبینین لە بازاڕەكانی دراو 100 دۆلار بە 147 هەزار و 500 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن هەندێك لەو كۆمپانیایانەی لەڕێگەی بانكی ناوەندییەوە دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێدەدرێت جۆرێك لە قۆرخكاری دەكەن و هەموو ئەو دۆلارەی وەریدەگرن نایخەنە بازارەوە، ئەوەش هۆكارە بۆ ئەوەی نرخی دۆلار هەر بە بەرزی بمێنێتەوە، بەتایبەت هەندێك بانك هەن دەسەڵاتیان لە سەرووی بانكی ناوەندی عێراقەوەیە، بۆیە ناتوانرێت نرخی دۆلار ببێتە ئەو نرخەی كە پەرلەمانی عێراق جێگیری كردوە.
ئەو شارەزایەی بواری ئاڵوگۆڕی دراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بانكی ناوەندی ڕێكارەكانی توند نەكاتەوە بەتایبەت لەڕووی بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوە، ئەوا بەم زووانە نرخی دۆلار دابەزین بەخۆیەوە نابینێت بەڵكوو بە پێچەوانەوە لەوانەیە بەرز بوونەوەی زیاتریش بەخۆیەوە ببینێت.
وتەكانی جەبار گۆران لە كاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكانی نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی دراو لە هەرێمی كوردستان بە 147 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









