هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە 61 هەزار تۆن ئاردە و ئاشەكانیش گرفتی كەمی گەنمیان هەیە

ئارد
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی نەمانی گەنم لە ئاشەكانی هەرێمی كوردستان و هەروەها دروستكردنی گرفت لە گواستنەوەی گەنم بۆ ئاشەكان لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە، ماوەی دوو مانگە کێشە بۆ دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستان دروستبووە، هاوكات لە مانگێكدا هەرێمی كوردستان پێویستی بە 61 هەزارتۆن ئارد هەیە و 38 ئاشی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئاردیش لە كوردستان هەن.
نەسرین محەمەد، بەڕێوەبەری دروستكردنی دانەوێڵەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی دەبێت كرێی گواستنەوەی گەنم لە سایلۆكانەوە بۆ ئاشەكان و لە ئاشەكانیشەوە بۆ بریكارەكانی دابەشكردنی بەشە ئاردی هاووڵاتیان دەبێت لەسەر حكومەتی عێراق بێت، بەڵام چەند مانگێكە كار بەو ڕێككەوتنە ناكرێت حكومەتی عێراق لە دوایین بەشە ئاردی ساڵی رابردوو و چوار بەشە ئاردی ئەمساڵیش ئەو پارەیەی بڕیوە و هێشتا نەیناردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی ڕابردوو لە سایلۆی سلێمانی بڕێكی زۆر گەنممان هەبوو بەڵام حكومەتی عێراق گەنمەكەی گواستەوە بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ئەوەش بووەهۆی ئەوەی گرفتی نەمانی گەنم لە ئاشەكان دروست ببێت و لە ئێستادا دابەشمكردنی بەشە ئاردی هاووڵاتیان دواكەوتووە و دیار نییە كەی دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، مانگانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە 61 هەزارتۆن ئارد دەبێت بەجۆرێك پارێزگای هەولێر 22 هەزار تۆن وپارێزگای سلێمانی 22 هەزار و پارێزگای دهۆكیش مانگانە پێویستی بە 17 هەزار تۆن ئاردە، هاوكات لە هەرێمی كوردستان 38 ئاشتی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئارد هەن كە 14ئاشیان لە پارێزگای هەولێر، 13یان لە پارێزگای دهۆك و 11شیان لە پارێزگای سلێمانین.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









