داهاتی گومرگ بەراورد بە شەش مانگی ساڵی ڕابردوو نزیكەی لە %20 كەمیكردووە

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەرێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو ماوە زۆرەی كە تیایدا نەتواندرا پرۆژەیاسای بودجە لەكاتی خۆیدا پەسەند بكرێت و هەروەها بەهۆی ناجێگیری نرخی دۆلار و دینار بووە هۆی ئەوەی كە داهاتی گومرگ لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لە %20 كەمبكات و داهاتی مانگانەی گومرگ بگاتە نزیكەی 110 ملیار دینار.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: داهاتی گومرگ لە هەرێمی كوردستان جێگیر نییە بەڵكو لە مانگێكەوە بۆ مانگێكی دیكە و لە ساڵێكەوە بۆ ساڵێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، ئەوەش بەهۆی ئەو بارودۆخانەی كە لەو مانگە یاخود ئەو ساڵانە دێتە ئاراوە، بۆیە ئەمساڵ بەهۆی پەسەندكردنی بودجە كاتێكی زۆری برد، ئەمە كاریگەری هەبوو لەسەر كەمكردنەوەی داهاتی گومرگ لە دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دۆخە سیاسەییە ناجێگیرەی كە لە هەرێمی كوردستان هاتووەتە ئاراوە و هەروەها ناجێگیری نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، هۆكارێكی دیكەیە كە داهاتی دەروازە سنورییەكانی كەمكردووە بە جۆرێك ئەو هۆكارانە كاریگەرییان لەسەر كەمكردنەوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان بە رێژەی نزیكەی لە %20 هەبووە بەراورد بە شەش مانگی ساڵی ڕابردوو.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، داهاتی گومرگ لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو لە دەروازە سنوورییەكان نزیكەی 140 بۆ 150 ملیار دینار بوو، بەڵام ئەو داهاتە لە شەش مانگی ئەمساڵدا لە نێوان 110 بۆ 130 ملیار دینار بووە و زۆر ترین داهاتی گومرگ لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا بریتی بووە لە 130 ملیار دیناری مانگانە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









