نوێترین زانیاری لەبارەی بەرز بوونەوەی پلەكانی گەرما و هاتنی شەپۆلی هەوای فێنك لە هاویندا

SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات بەم زووانە هیچ شەپۆلێكی هاتنی گەرمای بەهێز لە ناوچەكە لە ئارادا نییە بەڵكوو بە پێچەوانەوە بەهۆی حاڵەتەكانی باران بارین لە سنوری توركیا و حەوزی دەریای ناوەراست و باشوری ئەوروپا، هۆكارن بۆ ئەوەی بارستە هەوای فێنك ڕوو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بكات، جەختیش دەكاتەوە لە ساڵی نوێی وەرزی دابارین دۆخی باران بارین زۆر باش دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو پێشبینیانەی كە لەبەردەستدان، بەم زووانە هیچ شەپۆلێكی گەرمای بەهێز روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ناكەن، هاوكات بەهۆی بوونی حاڵەتەكانی باران لەسەر ناوچە جیاوازەكانی توركیا و حەوزی دەریای ناوەڕاست و باشوری ئەوروپا و ناوچەكانی باكوری ئێران ڕێخۆشكەرن بۆ هاتنی بارستە هەوای فێنك بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بوونی فشارێكی زۆری بارستە هەوای ساردی جەمسەری باكوور كە كاریگەری لەسەر دەریای ڕەش و دەریای خەزەر و باكوری ئێران و توركیا و دەریای ناوەڕاست و بیلاد شام بەپلەی سەرەكی دروستكردوە، بۆتە هۆی ئەوەی حاڵەتەكانی باران و هەورە بروسكە لە ناوچە جیاوازەكانی دروست ببێت و لەداهاتوشدا بەردەوامیان هەبێت.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، بوونی حاڵەتەكانی باران لەسەر ناوچە جیاوازەكانی توركیا و حەوزی دەریای ناوەڕاست و باشوری ئەوروپا و ناوچە جیاوازەكانی بیلاد شام و باكووری ئێران ڕێخۆشكەرن بۆ هاتنی بارستە هەوای فێنك بۆ ناوچەكانمان تایبەت لەدەریای ناوەڕاستەوە، بۆیە فشاری بارستەهەوای ساردی جەمسەری بەپلەی دوەم كارتێكەر دەبێت لەسەر ناوچەكانمان و ڕێگری دەكات لەهاتنی شەپۆلی گەرمای بەهێز بۆ ناوچەكە، بۆیە بەمزوانە هیچ شەپۆلی گەرمای بەهێز بۆ ناوچەكەمان لەئارادانییە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









