رێكاری پێویست بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر

گۆشتی قوربانی
SNNعەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون رێكاری پێویست گیراوەتەبەر، لەو چوارچێوەیەشدا رێگە بە هاوردەكردنی ئاژەڵ لەو وڵات و پارێزگایانە نادرێت، كە تای خوێنبەربوونیان تێدا بڵاوبووەتەوە
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان خواست لەسەر ئاژەڵی زیندوو زیاتر دەبێت، بەڵام وەك ڕێكاری ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ڕێگە نادرێت ئاژەڵی زیندوو لەو پارێزگا و وڵاتانەی كە تای خوێنبەربوونی تێدا تۆماركراوە هاوردەبكرێت .
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو وڵاتەی كە ئاژەڵی لێ دەهێنرێت، دەبێت راپۆرتی بە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاژەڵ دابێت و بەگوێرەی ئەو راپۆرتەش نابێت هیچ نەخۆشییەكی هەبێت، ئەگەر لە شارێكی دیاریكراویش نەخۆشیی هەبێت ئەوە هاوردەكردن لە وڵاتەكە هەمووی قەدەخە دەكەین، هاوكات دەبێت ئاژەڵەكە لە وڵاتی خۆی 21 رۆژ كەرەنتین بكرێت بۆ ئەوەی ئەگەر نەخۆشی هەبێت دەربكەوێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك ئاژەڵ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت دەبێت لە سنوورەكان پێنج رۆژ كەرەنتین بێت ئەوكات دەچنە سەربڕخانەكان، بۆیە هەموو رێكارێكی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوە و رێگری لە تای خوێنبەربوون گیراوەتەبەر و زۆربەی شوێنی ئاژەڵەكان رشاندنی بۆ كراوە، هەروەها مەیدانی ئاژەڵان كاری پاككردنەوە و رشاندنیان بۆ كراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









