هەوڵێکی نوێ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەيەندرا

SNN
لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوو پێشنیازی نوێيان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان خستووەتە بەردەم وەزيری نەوت لە ئەگەری بەردەوامی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم.
عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی راگەیاندووە: لیژنەی نەوت وغاز پێشنیازی دوو رێگەی نوێی بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان خستووەتە بەردەم وەزیری نەوتی عێراق، کە ئەوانیش بریتیین لە ھەناردەکردنی نەوتەکە لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە لە رێگای باشوور، لەگەڵ ھەناردەکردن لەڕێگەی ھێڵی عێراق – بانیاس کە بە سوریادا دەڕوات.
ئەوەشی خستەڕوو: عێراق سەرجەم رێگا دیپلۆماسییەکان دەگرێتەبەر بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەی نەوتی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، چونکە راوەستانی ئەو پرۆسەیە رۆژانە بە ملیۆنان دۆلار زیان بە عێراق دەگەیەنێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غاز دەشڵێت “ئەگەر تورکیا بەردەوامبێت لە دواخستنی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان، ئەوا عێراق یەکێک لەو رێگایانەی ئاماژەیان پێکرا بەکاردەھێنێت، بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان”.
رۆژی 25ـی مانگی ئازاری 2023، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی بەندەری جەيهانی وڵاتی تورکياوە بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگيرا و تا ئێستا دەستيپێنەکردووەتەوە، تائێستا زیانەکانی راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دوو ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









