سه‌رۆككۆمار واژووى له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق كرد

د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراق | فۆتۆ: سه‌رۆكایه‌تى كۆمار
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراق واژووى له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵه‌كانى 2023، 2024 و 2025 كرد.
به‌پێى یاسا پرۆژه‌كه ده‌نێردرێت بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پلاندانان و دارایی، دواتر له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه و پاشان ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
رۆژى 12ى حوزه‌یران، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى به كۆى ده‌نگ په‌سه‌ند كرد. پاش زیاتر له 7 رۆژ گفتوگۆى چڕ و چه‌ندین جار وه‌ستانى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه به‌هۆى ناكۆكییه‌كانه‌وه.
له‌نێو پرۆژه‌یاساكه‌دا پشكى هه‌رێمى كوردستان به 12.6٪ دیاریكراوه، هه‌رێمى كوردستان ناچار كراوه كه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ژێر چاودێرى سۆمۆدا هه‌نارده بكات و نیوه‌ى داهاتى نانه‌وتى خۆشى راده‌ستى عێراق بكات. له هه‌موو ئه‌مانه‌ش زیاتر، له پرۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه، پاره‌ى داهاتى نه‌وتى و نا نه‌وتى هه‌رێم ده‌چێته هه‌ژمارێكى بانیكه‌وه له عێراق، دواتر پاره‌كه ده‌خرێته هه‌ژمارێكى تر‌ى بانكى له بانكێكى باوه‌ڕپێكراوى بانكى نیشتمانى عێراق، پاشان له‌و بانكه‌وه ده‌درێت به حكومه‌تى هه‌رێم.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









