نزیكەی هەزار و 400 بیری ئاو لەهەولێر لێدراون و ئەمساڵیش هەولێرگرفتی كەمئاوی دەبێت

0
332

SNN-عەلی حەمە سەعید

تادێت ڕێژەی نزمبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر زیاتر دەبێت و مەترسی وشكبوونی سەدان بیری ئاو لە ئارادایە، هاوكات زیاد لە %55 ی دانیشتووانی هەولێر لەڕێگەی هەزار و 400 بیری ئاو ڕۆژانە ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابیندەكرێت، بەڵام هەندێك بیرهەن ئاستی ئاوی ژێرزەوییان گەیشتووەتە زیاد لە 600 مەتر و لەماوەی 30 ساڵی ڕابردووش زیاد لە 400 مەتر ئاستی ئاوی ژێرزەوی لەهەولێر دابەزیوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای هەولێر وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئێستادا هەزار و 250 بیر لەناو سەنتەری شار هەولێر و دەوروبەری لێدراون كە ڕۆژانە ئاو بۆ لە %55ی دانیشتووانی شاری هەولێر دابیندەكەن، هاوكات ساڵی ڕابردووش بڕیار دراوە كە 138 بیری دیكە بۆ سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری لێبدرێت بەوجۆرەش لە ئێستادا نزیكەی هەزار و 400 بیری ئاو لە سەنتەری هەولێر و دەوروبەری لێدراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، شارەزایان و ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای هەولێر لەگەڵ لێدانی ئەو بیرانەدا نەبوون كە ساڵی ڕابردوو بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت لێدراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆكی حكومەت فەرمانی كردووە نەتواندراوە بڕیارەكەی ڕەتبكرێتەوە و بەهۆیشەوە ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر بەڕێژەیەكی زۆربەرچاو دابەزیوە و لە هەندێك شوێن ئاستی ئاوی ژیر زەوی گەیشتووتە 600 مەتر و دەیان بیریش  وشكیان كردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كەلە بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سنوری پارێزگای هەولێر زیاد لە 400 مەتر دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە بەوهۆیشەوە دەیان بیروشك بوون، لە بری ئەو بیرانەی لە هەولێر وشك بوون، بیری نوێ لێدەدرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this