بۆڕێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون ڕێكاری توند دەگیرێتەبەر و نزیکەی 3ملیار دینار تەرخانکراوە
مەیدانی ئاژەڵان لە هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لایەنە پەیوەندیدارەكان چەندین ڕێكای پێویستیان گرتووەتەبەر، هاوكات وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمیش چەندین ڕێكاری توند گیراونەتەبەر و بڕی دوو ملیار و 771 ملیۆن دیناریش بۆ هەڵمەتی هۆشیاری و خۆپارێزی لەو نەخۆشییە تەرخانكراوە.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانەوە، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون تا ئێستا سێ جار كۆبوونەوەی هاوبەشی خۆی ئەنجامداوە و لە دواین كۆبوونەوەشدا چەندین ڕێكاری توند بڕیاریان لێدراوە بۆ ئەوەی بگیرینەبەر بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە بەتایبەت لە ڕۆژانی جەژنی قوربان هاووڵاتیان ئاژەڵ سەردەبڕن بەمەبەستی قوربانیكردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، رێكاری توند لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەرامبەر قەسابخانەكان دەگیرێتەبەر، بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەك رێگە بە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی قەسابخانەكان نەدرێت و ھاتوچۆی ئاژەڵ سنوورداردەكرێت، بەشێوەیەك لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڤێرتێرنەری بێت، جگەلەوەش لیژنەی تایبەت لەسەر ئاستی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای خوێنبەربوون پێكهێندراوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو، لە دواین كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی بەرەنگاربوونەوەە نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڕیاردرا بە تەرخانكردنی بڕی دوو ملیار و 771 ملیۆن دینار بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتەكانی هۆشیاری و خۆپارێزی لە نەخۆشییەكە بۆ ئەو مەبەستەش یەكەم وتاری جەژنی قوربان لە مزگەوتەكاندا تایبەت دەكرێت بە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتییان لە نەكڕینی گۆشتی سەر شەقامەكان، لە رۆژانی جەژنی قورباندا قەسابخانەكان كراوە دەبن بۆ ئاسانكاری و پشكنینی ئاژەڵەكان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









