
وێستگه‌یه‌كى به‌نزین تێكردن | فۆتۆ: CR
SNN
بەڕێوبەری سووتەمەنی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دواى په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق پێویسته به‌نزین به‌هه‌مان نرخى عێراق بۆ هه‌رێمیش دابینبكرێت و نرخه‌كه‌ى هاوتا بێته‌وه، ده‌شڵێت: “له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆداین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى حوزه‌یران، ئارى كاكه شین، بەڕێوبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سووته‌مه‌نى هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند، ” دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق رێککەوتن و بودجەش پەسەندکرا، پێویستە نرخی بەنزین نرخەکەی لە پارێزگاکانی عێراق چەندە لە هەرێمی کوردستانیش هەمان نرخ بێت، بۆیە جارێ لە گفتوگۆ داین بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتن”.
له‌باره‌ى ئه‌و رێكارانه‌ى له‌و باره‌یه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر ئارى كاكه شین وتیشى: “بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت نووسراوی فەرمیی ئاراستەی بەغدا کردووە بۆ ئەوەی بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئێستا نرخه‌كان چۆنه؟ بەڕێوبەری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سووته‌مه‌نى هه‌ولێر باسى له‌وه‌شكرد، “تا ئێستا هەر بەنرخی گران بەنزینمان پێدەدەن کە نرخی هەر لیترێک بەکەمتر لە 700 دینار پێمان دەدەن، تا دەگاتە لای خۆمان بە کرێوە دەگاتە 750 دینار، ئێمەش بەو نرخە بە هاووڵاتیانی دەفرۆشین، چونکە لیتری بە 430 دینار دەدەنە پارێزگاکانی خۆیان، لە پارێزگاکانیش بە 450 دینار دەفرۆشرێت، بەڵام ئێمە لە هەوڵەکان بەردەوام دەبین تا بەهەمان نرخی خۆیان بەنزین بۆ ئێمەش دابین بکەن”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









