وەزارەتی كشتوكاڵ لەبەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم پلانێكی نوێ جێبەجێدەكات

گەنمی جوتیاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی ئەوەی ئەو جوتیارانەی كە بەرهەمی گەنمیان هەیە و لە چوارچێوەی ئەو ڕێژەیەی حكومەتی عێراقی دیاریكردووە گەنمەكانیان وەرناگیرێت، بەڵام ئێمە پلانێكمان هەیە بۆ ئەوەی بەهەمان نرخ و شێوازی حكومەتی عێراقی ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە لە جوتیارانی هەرێم لێیان وەربگرین و نەهێڵین توشی زەرەر ببن و بە هەرزانتر گەنمەكانیان بفرۆشن.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقی بڕی 40 ملیار دیناری بۆ ئاسایشی خۆراك و وەرگرتنەوەی گەنمی جووتیاران تەرخان ئەمە وایكردووە كە بۆ ئەمساڵ هیچ گرفتێكی نەبوونی پارەی گەنمی جوتیاران دروستنەبێت و ڕاستەوخۆ لەدوای ڕادەستكردنی گەنم بە چەند ڕۆژێكی كەم پارەكانیان وەربگرن، لەو چوارچێوەیەشدا حكومەتی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر وەرگرتنی 500 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بەڵام ئەمە هەموو بەرهەمی گەنمی كوردستان نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەوەزارەتی كشتوكاڵ نزیكەی دوو هەزار و 500 جوتیار لە پارێزگاكانی هەرێم لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی پارێزگاكان ناوی خۆیان تۆماركردووە كە بەرهەمی گەنمیان ماوەتەوە و لێیان وەرنەگیراوە، بۆیە نوسراومان بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی بازرگانی عێراق ناردووە بۆ ئەوەی ڕەزامەندبن بۆوەرگرتنی ئەو بەرهەمی گەنمەی كە ماوەتەوە لە جوتیارانی هەرێم.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، دوای وەرگرتنی بڕی ئەو 500 هەزار تۆن گەنمەی كە بۆ جوتیارانی هەرێم دیاركراوە پێدەچێت گۆڕانكاری ڕوو بدات و ڕێژەكە زیاتر بێت، بەڵام ئەگەر ئەوەش نەبوو ئەوا ئێمە سەرقاڵی جێبەجێكردنی پلانێكین بۆ ئەوەی هاوشێوەی حكومەتی عێراقی بەرهەمی گەنمی جوتیاران وەربگرین بەهەمان نرخ و شێوازی حكومەتی عێراقی لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی جوتیارانی هەرێم بە هەرزان گەنمەكانیان نەفرۆشن و توشی زەرەر نەبن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








