
خزمهتكردنى نهمامهكانى ههڵمهتى یهك ملیۆن نهمام | فۆتۆ: SNN
SNN
لەچوارچێوەی پرۆژەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی و بۆ زیادکردنی رووبەری سەوزایی، هەڵمەتی نیشتمانی ڕواندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قۆناغی پاراستن و خزمەتکردندایە.
لەوبارەیەوە، هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، “سلێمانی لەقۆناغی خۆگونجاندندایە لەگەڵ گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و بەم دەستپێشخەرییەی سەرۆک بافڵ هەنگاوێکی گرنگی بەدیهات”.
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی وتیشی: “لەیەکێک لە پرۆژەکانی هەڵمەتەکەدا کە دارستانی ئەزمڕە توانیمان لەدووری حەوت سەد مەترەوە ئاو بگەیەنینە سەر شاخەکە تا زامنی ئاودانی نەمامەکان بکەین کەکلیلی سەرکەوتنی هەڵمەتەکەیە”.
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی ئهوهشى خستهڕوو، “پشتمان بە سستمێکی ئاودێری بەستووە کەخۆی دەبینێتەوە لەدانانی دوو عەمباری گەورەدا تا ئاوی پێویست بۆ نەمامەکان مسۆگەر بکات و بەئاسانی بگاتە هەموو نەمامێکی پڕۆژەی دارستانی ئەزمڕ”.
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی باسى لهوهشكرد، “لەچوارچێوەی ئەرکەکانماندا و وەک لایەنی جێبەجێکاری هەڵمەتەکە، لەشێوازی بەڕێوەچوونی کارەکانمان کۆڵییەوە وهەموو ئاماژەکانیش دەریدەخەن نەمامەکان لەگەشەیەکی زۆرباشدان، ئێستاش سەرباری ئاودان، بژار و بنکۆڵی نەمامەکان و نوێکردنەوەی هێڵەکانی ئاگربڕ بەڕێوەدەچێت”.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









