
SNN-عەلی حەمە سەعید
دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم رايگەياند: ئامادەكاری كراوە بۆ پێشوازی لە هاتنی 300 هەزار گەشتیار لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا هاوكات لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ نزیكبوونەوەمان لە هاتنی جەژنی قوربان و ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بەو بۆنەیەوە، ماوەی چەند ڕۆژێكە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ پێشوازی لە هاتنی گەشتیاران بەتایبەت كە لە ئێستادا لە وەرزی هاوینداین و پێشبینی هاتنی زۆرترین گەشتیار دەكەین بۆ ناوچە گەشتیارییەكان بەتایبەت لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی لە رۆژانی جەژندا پێشوازی لە 300 هەزار گەشتیار بكەین، بەتایبەت كە لە ئێستادا پشوی ناوەندەكانی خوێندن دەسپێكردووە چاوەڕوانی گەشتیارێكی زیاترین بەراورد بە جەژنی رەمەزان، بۆیە ئامانجمان ئەوەیە گەشتیاران تەنها سەردانی سەنتەری پارێزێزگاكان نەكەن بەڵكوو دابەشبن بەسەر هەموو ناوچەكانی هەرێم، بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنێك هەلی كار بڕەخسێنرێت.
بەگوێرەی ئامارەكانی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان: لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، هەروەها زیاتر لە سێ هەزار و 100شوێنی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان هەیە دەڵێت، بەپێی پلانی هەشت ساڵەی دەستەكەیان بۆ گەشتوگوزار و بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەكانی دیكەی حكومەت، هەوڵدەدەن ژمارەی گەشتیار بۆ ساڵی 2030 بگەیەننە 20 ملیۆن كەس لە ساڵێكدا، هاوكات ساڵی رابردوو رێژەی گەشتیاری بیانی گەیشتووەتە %25 بەردەوام هەوڵدەدەن سەرنجی گەشتیاری بیانی بۆ كوردستان رابكێشن، بۆ ئەم مەبەستە تیمی گەڕیدەی پێنج وڵاتی كەنداویان بانگێشتی كوردستان كردووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








