سبه‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN – عەلی حەمەسەعید
بڕیاره سبه‌ى دووشه‌ممه 26ى حوزه‌یران، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ده‌ڵێت: “له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساكه له رۆژنامه‌ى وه‌قایع راسته‌وخۆ ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه و چیتر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دواناكه‌وێت”.
داود عه‌یدان، جێگیرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌روارى 27ى حوزه‌یران، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵه‌كانى 2023، 2024 و 2025 له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه، پاشان ده‌بێته یاسا و ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق لە پەرلەمان بۆ سێ ساڵی داهاتوو دەنگی لەسەردرا لەچەند رۆژی رابردووش‌دا لەلایەن سەرۆككۆمارەوە به پشتبەستبەستن به بڕگەی سێهەم لە ماددەی 73ی دەستور واژوی لەسەركرا، ئێستا ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه بڵاوكردنهوهیهتى له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه كه‌ى پرۆژه‌یاساكه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه؟ د. نه‌رمین مه‌عروف وتیشى: “له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى وه‌قایع یاساكه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه. هاوكات بە پشتبەست بە بڕگەی یەكەمی ماددەی 78ی یاساكە دەبێت وەزیری دارایی بە هەماهەنگی وەزیری پلاندانان رێنمایی جێبەجێكردنی یاساكە دەربكات”.
به وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بەتەواوی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كه پشكی هەرێمی كوردستانیش بە لە %12.67 دیاریكراوە تێیدا، لە مانگی داهاتووەوە پشكی هەرێم لەكاتی خۆیدا دەگات و مووچە لە وادەی خۆیدا دابەشدەكرێت”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









