وەزارەتی کارەبا: ئەو شوێنانەی سیستمی پریپەیدیان هەیە 24 کاتژمێر کارەبایان هەیە

پێوەری زیرەکی کارەبا
SNN-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی دابینکردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاووڵاتییان، دەیەوێت سیستەمی پریپەید بۆ شارەکان دابین بکات و ئەو شوێنانەی ئێستا کارەبایان کراوەتە ئەم سیستەمە، 24 کاتژمێر کارەبایان هەیە.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە، بە پریپەیدكردنی كارەبای نیشتمانی، جگەلەوەی كارەبایەكی بەردەوام بۆ هاووڵاتییان دابین دەكات، لەو شوێنانەی سیستەمەكە جێگیر كراوە، لۆدی سەر گۆڕەرەکانی کارەبا بە نزیکەی 50% کەمبووەتەوە و کارەبای بەردەوام بۆ پڕۆژە، بیرەکانی ئاو و ڕووناکیی شەقامەکان دابین کراوە.
دەشڵێت:”سیستەمی پریپەید، جگە لە ژینگەیەكی پاك و كارەبایەكی باش و بەردەوام، بارگرانی سەر شانی هاووڵاتییانی بەهۆی نەهێشتنی دوو سەرچاوەی پێدانی کارەبا کەمتر كردووەتەوە، لەو شوێنانەی سیستەمەكەیان بۆ بەستراوە، سەرپێچییەکانی سەر کارەبا چارەسەر کراون و ژمارەی راستەقینەی هاوبەشانی کارەبا بە دیار کەوتوون”.
تا ئێستا ملیۆنێك و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەستراون، بەمەش 92%ـى هاوبەشان پێوەرەكەیان بۆ بەستراوە و ئامادەن بۆ ئەوەی بكرێنە سیستەمی پریپەید.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









