خۆپیشاندان دژی کوشتنی گەنجێک لە لایەن پۆلیسی فەرەنساوە بەردەوامی هەیە

گرژی و ئاڵۆزی لە فەرەنسا دژی کوشتنی گەنجێک
SNN-
گرژی و ئاڵۆزییەکانی فەڕەنسا لە پاریس دژی کوشتنی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە لایەن پۆلیسی وڵاتەکەوە بۆ رۆژی دووەم بەردەوامی هەیە وەزیری ناوخۆی فەڕەنساش دەڵێت، تائێستا 150 کەس لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکان دەستگیرکراون.
جیراڵد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان خەڵک و ھێزە ئەمنییەکان دژی کوشتنی نائیل-ی تەمەن 17 ساڵ لە خاڵێکی پشکنین لە پاریس، بۆ رۆژی دووەم بەردەوامی هەیە و تا ئێستاش 150 کەسیان لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکان دەستگیرکردووە.
دەشڵێت:” خۆپیشاندەرەکان لەمیانەی گرژی و ئاڵۆزییەکاندا ھێرشدەکەنە سەر شوێنە گشتییەکان ، لەنێویاندا قوتابخانە و شارەوانییەکان و ئاگریان تێبەردەدەن، بەڵام شورەییە بۆ لایەنی ناڕازی پەنا دەباتە زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی بۆ دەربڕینی ناڕازییەکانی.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە خاڵێکی پشکنینی ناوچەی لا دیڤانسی شاری پاریس، دوای ئەوەی پۆلیس رێگەی نەدا بە تێپەڕبوونی شۆفێرێکی گەنج، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان شۆفێرێکە و کارمەندانی خاڵی پشکنینەکە روویداو بەهۆیەوە شۆفێرەکە بە گوللـەی یەکێک لە هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









