ئەو پارەیەی بۆ نۆژەنكردنەوەی ناوبازاڕی هەڵەبجە تەرخانكرابوو لە شەڕی دژ بە داعش خەرجراوە

SNN- عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، دوای ئەوەی بڕی زیاتر لە 18 ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و رێكخستنەوەی ناوبازاڕی هەڵەبجە تەرخانكرا، بەڵام بەهۆی رازینەبوونی خاوەن موڵكەكان بەو قەرەبووەی بۆیان تەرخانكرابوو نەتوانرا پرۆژەكە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و پارەكەش لە شەڕی دژ بەداعش خەرجكرا.

كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی رایگەیاند: بە مەبەستی بۆ فراوانكردن و بەخشینی سیمایەكی جوانتر بە هەڵەبجە بەتایبەت بە ناوبازاڕەكەی لەساڵی 2013 دوای هەوڵێكی زۆر توانیمان لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕازیبكەین بە دابینكردنی بڕی 18 ملیار و 138 ملیۆن دینار، بۆ ئەو مەبەستەش دەرخستەی پێویست ئامادەكرا بۆ تێكدان و دووبارە دروستكردنەوەی بازاڕی هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕەپارەیەی كە دابینكرابوو سەرەڕای ئەوەی بازاڕەكەی دەبوو بازاڕەكە بڕوخێندرێ و دروستبكرێتەوە، لە هەمان كاتیشدا دەبوو قەرەبووكردنەوەی خاوەن موڵكەكانی پێبكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەند جارێك لیژنە لەوەزارەتی شارەوانی و ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەردانی ناو بازاڕی هەڵەبجەیان كردوو بڕیارەكە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام لە كاتی دەستپپێكردنی پرۆژەكە ژمارەیەك لە خاوەن موڵك ئەو قەرەبووەی بۆیان دابینكرابوو بەكەمیان زانی ڕازی نەبوون بە تێكدانی دوكانەكانیان، دواتر كەیسەكەمان بردە دادگا بۆ ئەوەی لەڕێگەی دادگاوە یەكلایی بكەینەوە، بەڵام هەر لەو ساڵەدا قەیرانی دارایی و شەڕی داعشی بەسەردا هات، ناچار ئەو پارەیەی بۆ ئەو مەبەستە دابینكرابوو لەشەڕی دژ بە داعشدا خەرجكرا، لەو كاتشەوە چەندین جار بەدواداچوونمان بۆ پرۆژەكە كردووە، بەڵام بەهۆی خراپی باری دارایی حكومەتی هەرێم نەتواندراوە ناوبازاڕی هەڵەبجە گۆڕانكاری بەسەردا بهێندرێت..
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








